دۆزینەوەی بوونەوەرێكی نامۆ لەكەنارەكانی ئوسترالیا

هەمەڕەنگ

06/11/2019‌ 1821 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی رۆژنامەی "زە سەن "ی بەریتانی، كەسێك بەناوی راكیل ویلیامز، كە دانیشتووی دورگەی برۆنی ئوسترالییە و نزیكە لەناوچەی تەسمانیا، لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی بوونەوەرێكی نامۆی بڵاوكردووەتەوە، كە زۆر لە مێشكی مرۆڤ دەچێت .

بەقسەی ویلیامز كاتێك دەستی لەئاژەڵەكەداوە هەستی كردووە دەستی سڕ دەبێت .

ئەو كەسە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: ئایا كەسێك دەتوانێت پێمبڵێت ئەو شتە چییە؟ هێشتا لەگەڵ دایكم لە كەناری دەریادا سەیریان دەكەین و دەیانبینین.

هەندێك لەبەكارهێنەران بە گاڵتەوە وتوویانە ئەوە مێشكییەتی و لەكاتێكدا هەندێكی تر بە قەندیلی دەریا وەسفیان كردووە .


بەگوێرەی دكتۆر سیمۆن گرووف، ئەمینداری ئاژەڵناسی بێبڕبڕە لە مۆزەخانە و پێشانگای هونەری لە تەسمانیا ئەگەری زۆرە ئەو بوونەوەرە لەكیسەدارەكان بێت، ئەو ئاژەڵە بێبربرەیە لە زەریاكاندا دەژیت و خۆی بە شتێكەوە هەڵدەواسێت، هەندێك كەسی بەدووری نازانن ئەوە قەڵەمی دەریایی بێت، كە دەتوانێت لەكاتی دەستلێداندا دەست و پەلی مرۆڤ سڕ بكات .

لە ٢ی نۆڤەمبەریش، رۆژنامەی "زە سەن " باسی لەوە كرد، كە لە یەكێك لە كەناراوەكانی بەریتانیا پاشماوەی بوونەوەرێكی نامۆ دۆزراوەتەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی