شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند، هه‌نگاوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی پیتاندنى یۆرانیم بۆ چەکى ئەتۆمی له لایه‌ن ئێرانه‌وه جێگای قبوڵکردن نییە.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ی ئاستی ئه‌تۆمی نیازی رژێمی ئێران و هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ملكه‌چی ئه‌وه بكات.
ئاماژەى بەوەشکردوە، به توندوتیژییه‌كانی ئێران و هه‌وڵه تیرۆریستییه‌كانی رازی بێت، له‌كاتێكدا سه‌روه‌ری سنوور و خاكی چه‌ندین وڵاتانی دراوسێشی به‌زاندووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فراوانكردنی چالاكیێكی هه‌ستیار له لایه‌ن ئێرانه‌وه كه په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمه‌وه هه‌یه، جێگای قبوڵکردن نییەو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێشبردنێكی خێرای به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بدات.
پۆ‌مپێیۆ ئەوەى خستووەتەڕوو، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو وڵاتانی جیهان ئه‌و پێشێلكاریه ئه‌تۆمییانه‌ی رژێمی ئێران ره‌ت بكه‌نه‌وه و هه‌نگاوی جدی بۆ زیادكردنی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر تاران بنێن.
س.هـ