شارپرێس:
خۆپیشانده‌رانی عێراق ڕێگه‌یان نه‌دا 90 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه له‌كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتیی نه‌ینه‌واوه ده‌گوزارایه‌وه به‌سره، به‌ره‌و بازاڕه‌كانی جیهان بڕوات.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌یان نه‌دا كاروانی تانكه‌ره نه‌وتییه‌كانی كێڵگه‌ی گه‌یاره بگاته به‌سره و دواتر بچێته بازاڕه‌كانی جیهان.
كێڵگه‌ی گه‌یاره سێ ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك به‌هۆی خۆپیشاندان له‌به‌سره، نه‌یتوانیوه 90 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات و به‌ناچاری نه‌وتی كێڵگه‌كه له‌تانكه‌ره‌كاندا ماونه‌ته‌وه.
ڕ . ج