شارپرێس:
ڤایپ دەتوانێت زیان بەدڵ بگەیەنێت بەپێی توێژەرەوان دەڵێن: ئەم خووە مەترسی نابێت هەتا ئەو كاتەی نیشانەی كاریگەرییەكانی لەسەر تەندروستی دەرنەكەون.
توێژینەوەیەك، كە لە گۆڤاری Cardiovascular Research و دەریخست ڤایپ و جگەرەی ئەكلترۆنی دەكرێت چیتر پارێزراو نەبن لەسەر تەندروستی.
ئاماژەش بەوە كراوە، كە دووكەڵ دەتوانێت تەنانەت بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە بچێتە سووری خوێنەوە و ڕاستەوخۆ كار لە دڵ دەكات، لە توێژینەوە نوێكانیشدا پێشنیار دەكەن ئەمە بۆ جگەرە ئەلترۆنیەكانیش دەكرێت راست بێت.
لۆرین وۆلد دایرێكتەری توێژنەوەكە لە زانكۆی Ohio State دەڵێت: زاناكان هێشتا لە كاریگەرییەكانی ڤایپ دەكۆڵنەوە، زۆربەی خەڵك وادەزانن ئەم بەرهەمانە پارێزراون، بەڵام هۆكاری زیاتر و زیاتر هەن، كە خەم بخۆین لەسەر كاریگەریەكانی لەسەر تەندروستی دڵ.
ئەو وتیشی: جگەرەی ئەلكترۆنی ئەوانی تامیان تێدەكرێت بەهەمان شێوە نیكۆتینیان تێدایە و كێشە بۆ دڵ دروست دەكەن.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل