ڤیدیۆ..بەردبارانكردنی سوپای توركیاو روسیا لەلایەن كوردانی رۆژئاوا

کوردستان

08/11/2019‌ 1237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كوردانی رۆژئاوای كوردستان بە بەرد هێرشیان كردە سەر كاروانی دەورییەی سوپای توركیا و روسیا.

ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیاو روسیا لەناوچە سنوورییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەورییەی سێیەمیان ئەنجامدا.

لەكاتی گەیشتنی سوپای توركیاو روسیا بەناوچە سنوورییەكانی كۆبانی لەلایەن كوردانی رۆژئاوای كوردستان بەردباران كراون‌و ئەستەمیان بۆ دەورییەكەیان دروست كرد.

ماوەیەكە توركیاو روسیا لەرێگەی سوپاكانیانەوە دەستیان بەدەورییەی سەربازی لەسنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی هەردوولا.

هـ ـ ح