سوپای پاسداران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ڕاگەیاند

جیهان

08/11/2019‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سوپای پاسداران خستنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە باشووری وڵاتەكەی ڕاگەیاند.


میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، سیستەمى بەرگری مووشەكی سوپای پاسداران ئەمرۆ هەینى مووشەكێكی ئاڕاستەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كردووە، كە لە ئاسمانی بەندەری ماهشهر بینراوە ئاماژەیان بەوەشکردوە، مووشەكەكە ڕاستەوخۆ فڕۆكەكەی پێكاوە و تێكی شكاندووە. 


تائێستا سوپاى پاسداران هیچ راگەیەنراوێکیان لەبارەى خستنەخوارەوەى ئەو فڕۆکەیە نەبووەو دەریش نەکەوتووە فڕۆکەکە هى چ وڵاتێکە.
س.هـ