روسیا ئاسانکارى بۆ دانوستانى کوردو رژێمى سوریا دەکات

کوردستان

08/11/2019‌ 1204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى رووسیا رایدەگەیەنێت، ئاماده‌یه‌ كار بكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی رێككه‌وتنی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق.

ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، وڵاتەکەى ئاماده‌یه‌ كار بكات بۆ ده‌ستبه‌ركردنی دانووستان و رێككه‌وتنی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شقدا.

زاخارۆڤا ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوان ئه‌ركیانه‌ كارئاسانی بۆ ئه‌و دانووستانه‌ بكه‌ن ره‌نگه‌ زامنیشی بكه‌ن له‌ كۆتاییشدا كار بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كان بكه‌ن.

ناوبراو روونیکردەوە، هه‌ر رێككه‌وتنێك بێته‌ ئاراوه‌، له‌ رووی شێوه‌ و ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ بڕیاری كورد و دیمه‌شق ده‌بێت، پێویسته‌ ئه‌وان قسه‌ی له‌ باره‌وه‌ بكه‌ن و بڕیاری لێ بده‌ن. 
س.هـ