عادل عەبدولمەهدی هەڕەشەی توند لەخۆپیشاندەران دەكات

عیراق

09/11/2019‌ 1203 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڕەشەی توندی لەخۆپیشاندەران كرد، بەتایبەتی ئەوانەی كاری "تێكدەرانە" دەكەن.

نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی بڵاویكردەوە، كە سەرۆك وەزیران بەنیازە سزای زیندانی بۆ ئەو كەسانە دەربكات، كە لەخۆپیشاندانەكان كاری "تێكدەرانە" دەكەن.

نووسینگەكە راشیگەیاند، سزاكە بەشێوەیەك دەبێت، ئەو كەسانەی "كاری تێكدەرانە دەكەن لە 20 ساڵەوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی سزا دەدرێن".

هەڕەشەكانی عادل عەبدولمەهدی لەمیانی كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیران‌و لیژنەی ئەمنی‌و ئەنجوومەنی باڵای ئاسایش بووە، كە شەوی رابردوو بەرێوەچووە.

چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی عێراق بەرێوەدەچێت، كە حكومەتی عێراق ئێستا كار بۆ كۆتاییهێنان بەو خۆپیشاندانانە دەكات.

هـ ـ ح