سەدر دەیەوێت لێپرسینەوە لەعادل عەبدولمەهدی بكرێت

عیراق

11/11/2019‌ 852 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر سەرۆكی لیستی سائیروون، دەیەوێت لێپرسینەوە لەعادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت.

بۆ ئەو مەبەستە لیستی سائیروون لەپەرلەمانی عێراق دەیەوێت واژوو كۆبكاتەوە، بۆ ئەوەی سیرۆم ەیویرلت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت‌و لێپرسینەوەی لێبكرێت.

بیانووی سەدر بۆ لێپرسینەوە لەسەرۆك وەزیران كوشتنی خۆپیشاندەرانی شارەكانی بەغداو ناوچەكانی تری عێراقە.

چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكان عێراق بەرێوەدەچێت‌و بەهۆی گرژییەكانەوە چەندین خۆپیشاندەر كوژراون، كە ئەوەش نیگەرانی دروست كردووە.

هـ ـ ح