سوارێز سێ‌ هێرشبەر بۆ بەرشەلۆنە دیاریدەكات

وەرزش

01/12/2019‌ 662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە سێ‌ هێرشبەر بۆ یانەكەی دیاریدەكات بۆ ئەوەی لەداهاتوو یەكێكیان بكرێت.

ئەو یاریزانانەی سوارێز دیاریكردوون بریتین لە ئەبراهامی هێرشبەری چڵسی‌و ماكسی گۆمیزی هێرشبەری ڤالێنسیاو لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئەنتەرمیلانە.

سوارێز باسی لەوەش كردووە، كە تەمەنی ئەو هێرشبەرانە گەنجن‌و گونجاون بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بۆ ئەوەی ببنە یاریزانێكی باش بۆ یانەكە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرشەلۆنە ئێستا بەشوێن هێرشبەرێك دەگەڕێت، بۆ ئەوەی بیكاتە شوێنگرەوەی سوارێز، كە تەمەنی چووەتە سەرو توانای جارانی نەماوە.

هـ ـ ح