لەبەر چەند هۆكارێك رۆنی ماسی بۆ سەرەتای دووگیانی پێویستە

تەندروستی

03/12/2019‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆنی ماسی لە ماسییەكانی سالموون‌و تونە و سەردین و هالیبووت و مەكاریلدا دەست دەكەوێت، 

ئەو رۆنە ئۆمیگا ٣ و ترشە چەوری تری تێدایە، كە گەلێك تایبەتمەندی تەندروستی گرنگیان هەیە، بەڵام لەكاتی دووگیانیدا ئەو گرنگییە زیاتر دەبێت بەتایبەتیش لەسێ مانگی یەكەمی دووگیانیدا، چونكە یارمەتی ڕێكخستنی پەستانی خوێن دەدات‌و لەتووشبوون مەینی خوێن دەیپارێزێت، جگە لە باشكردنی گواستنەوەی ترپە دەمارییەكان .

چەوری ماسی گەلێك سوودی تەندروستی بۆ ئافرەتی دووگیان هەیە، لەوانە گەشەكردنی چاو و كۆئەندامی دەماری كۆرپەلە بەشێوەیەكی دروست و پاراستنی دووگیان لە ژەهراویبوونی سكەكەی، راپۆرتە پزیشكییەكان هانی ئەو خانمانە دەدەن، كە پیشتر تووشی لەبارچوونی سكەكەیان بوون ئەوە با ماسی و تەواوكەرەكانی رۆنی ماسی بخۆن .

رۆنی ماسی دوو پێكهاتەی سەرەكی تێدایە، كە بریتییە لە  DHA وEPA ، ئافرەتی دووگیان رۆژانە پێیوستی بە ٤٨٠ ملیگرام لە رۆنی DHA و 205 ملیگرام لە رۆنی EPA  هەیە .

پزیشكان ڕێنمایی دەكەن بەوەی ئەو بەرهەمانە هەڵبژێرین، كە كوالێتیان باشترە هەروەها نابێت لە بڕی پێویست زیاتر وەربگیرێت ئەگینا لێكەوتەی نەرێنی لێدەكەوێتەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی