میسی چارەنووسی لەگەڵ بەرشەلۆنە یەكلادەكاتەوەو بەرگریش لەرۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

03/12/2019‌ 655 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دڵخۆشی خۆی بەوەرگرتنی خەڵاتی باڵۆندۆر راگەیاند.

میسی شەوی رابردوو وەك باشترین یاریزانی جیهان خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ناسراو بە باڵۆندۆر بۆ جاری شەشەم بردەوە.

میسی لەمیانی لێدوانێكی باسی چارەنووسی لەگەڵ بەرشەلۆنە كردو وتی: هیچ كێشەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نییەو بەرپرسانی یانەكەش دەیانەوێت لەوێ‌ بمێنێتەوە.

لەبارەی تۆپی شەشەمی ئاڵتوونی وتی: ئەوە شتێكی باوەڕپێنەكراوە، بۆیە دڵخۆشم بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی شەشەم.
\
لەبارەی ئامادەنەبوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ركابەری، میسی بەرگری لەو یاریزانە كردو وتی باوەڕناكەم رۆناڵدۆ بەهۆی ئەوەی نازناوەكەی نەبردووەتەوە ئامادە نەبووە، بەڵكۆ هۆكاری تری هەبووە.

هـ ـ ح