پاریس سان جێرمان محەمەد سەلاحی دەوێت

وەرزش

04/12/2019‌ 205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە هاوینی داهاتوو محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ ریزی یانەكەی جێدەهێڵێت.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە یانەی پاریس سان جێرمان گرێبەسێكی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو محەمەد سەلاح بكرێت.

رۆژنامەی دۆن باڵۆندۆر باسی لەوە كردووە، یانە پاریسییەكە گرێبەستێكی 136 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە بكرێت.

پاریس سان جێرمان بۆ ئەگەری رۆشتنی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەیان دەیانەوێت محەمەد سەلاح بكڕن.

هـ ـ ح