شارپرێس:
چارەنووسی سۆڵشایری نەرویجیو راهێنەری مانچستەر یونایتید پەیوەستە بەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی.
سۆڵشایر لەمیانی قسەكانی بۆ یاریزانەكانی یانەی مانچستەر یونایتید رایگەیاندووە، كە بەرپرسانی یانەكە پێیان راگەیاندووە، ئەگەر بەرانبەر یانەی تۆتنهام بدۆڕێن، ئەوە لەپۆستەكەی دووردەخرێتەوە.
یانەی تۆتنهام لەلایەن خۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالی راهێنەرایەتی دەكرێتو هەفتەی داهاتوو لەخولی ئینگلیزی ئەو دوو یانەیە رووبەڕووی یەك دەبنەوە.
مۆرینیۆ بەم دوایانە پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهامی وەرگرتو چەند یارییەكیشە لەسەر یەك بردنەوە بۆ یانەكەی تۆماردەكات.
هـ ـ ح