جیهانی هێزە تایبەتەكان.. ئامێرێكی نوێ پشت دیوارەكان دەبینێت

مەلەفی تایبەت

15/12/2019‌ 2070 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا كار لەسەر پەرەپێدانی ئامێرێكی نوێی بینین دەكات، كە دەتوانێت ئەو ئامانجانەی پشت دیوارەكان ئاشكرا بكات، بەتایبەتی لە جەنگی نێو شارەكاندا.

گۆڤاری (سپیچیل ئۆپریشن ماغازین)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە ئامێرە نوێیەكەی بینین، دەتوانێت ركابەرەكان بە خێرایی ئاشكرابكات لەكاتی گەڕان بە دوای ئامانجی سەرەكی پرۆسەكەدا.

لەجیهانی هێزە تایبەتەكاندا، تەنیا یەك هەل بوونی هەیە، لەدەستدانی مانای شكستهێنانە، بەدەستهێنانیشی مانای گەیشتنە بەئامانجەكە لە كاتێكی دیاریكراودا، هەر ئەمەشە پاڵی بەشارەزایانەوە ناوە ئامێرێكی بینینی پێشكەوتوو بەرهەم بهێنن، كاتی زۆر بۆ هێزە تایبەتەكان دەگەڕێنێتەوە، لەجیاتی ئەوەی بەدوای ركابەركانیاندا بگەڕێن لە پشتی دیوارەكان.

گۆڤارەكە ئەمریكییەكە بڵاویشیكردەوە، كە مەبەست لە پرۆژەكە بریتییە لە دیزاین كردنی ئامێرێكی بینین بۆ هێزە تایبەتەكان تاك سێرە لە ئامانجەكانی پشت دیوارەكان بگرن بە خێراییەكی بەرچاو، بە دووری دوو مەتر زیاتر و كاركردن لەسەر روبەرێكی زیاتر لە 50 مەتری چوارگۆشە.

بۆ ئەوەشی ئامێرەكە بینینێكی بەرچاو و چالاكی هەبێت لەكاتی جەنگدا، ئەوا پێویستە ئەستورییەكەی بگاتە 70 سم ، سەرەرای پاتریەك، كە بتوانێت بۆ ماوەی 40 تا 50 خولەك كار بكات.

لە ئێستادا ئامێری ئاشكراكردنی ئامانجە مرۆییەكان بونیان هەیە بە بەكارهێنانی شەپۆلی دەنگی، یان تیشكی ژێر سوور و ئامێری رادار، بەڵام كێشەی ئەو ئامێرەانە ئەوەیە، كە بەكارهێنانی زۆر قورسە و زانیارییەكانی ورد نین لە دیاریكردنی ئامانجەكەدا و لەگەڵ سروشتی پرۆسەی تایبەتدا نایەتەوە، كە سەركەوتنی پەیوەستە بە خێرایی سەركەوتنی چالاكیەكە.

گۆڤارەكە باسی لەوەش كردووە تایبەتمەندیەكانی ئامێرە نوێیەكە، كە فەرماندەی هێزە تایبەتەكانی ئەمریكا كاری لەسەر دەكات پێویستە سەرجەم كەم و كورییەكانی كۆسیستەمەكانی بینینی پێشوو تێپەڕێنێت، كە زانیارییە هەڵەكانی دەبێتە هۆكارێك لە شكستهێنانی پرۆسەكاندا.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا