دواین زانیاری لەبارەی بەستنی كۆنگرەی چواری یەكێتی

کوردستان

15/12/2019‌ 4590 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
لەگەڵ ئەوەی تەنیا پێنج رۆژ ماوە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا  كۆنگرەكە لەكاتی خۆی ئەنجام دەدرێت یان نا.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەیەكێـتی نیشتیمانی كوردستان، كە خۆی نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بەشارپرێسی وت: هێشتا روون نییە  كۆنگرە لەكاتی خۆی ئەنجام دەدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ، یان سبەی ئەم پرسە یەكلادەبێتەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: كێشەكە لەسەر پرسی پۆستی سەرۆك یان سكرتێرە، رای جیاواز هەیە لەسەر دەسەڵاتەكان و جێگرەكانی تائێستا ئەم پرسە رێككەوتنی لەسەر نەكراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە 21ی ئەم مانگە كۆنگرەی چوارەمینی یەكێتی ئەنجام بدرێت‌و هەموو ئامادەكارییەكانیش لەو بارەوە كراوەو ئەمڕۆش لیژنەی نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی تەواكردنی كارەكانی راگەیاند.

هەفتەی رابردووش كۆنفرانسی مەڵبەندەكان ئەنجامدراو ئەندامانی كۆنگرە هەڵبژێران، ماوەتەوە ئەوەی مەكتەبی سیاسی، یان سەركردایەتی یەكێتی لەو بارەوە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات.