عومەر سەید عەلى داواى هاوکارى و هەماهەنگى لە یەکێتى دەکات

کوردستان

01/01/2020‌ 4891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێكخەری گشتی بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند: ئومێدەوارم ساڵی نوێ ساڵی قوڵبونەوەو لێكتێگەیشتن و بەهێزبوونی پەیوەندی سەرجەم هێزە سیاسیەكان و بەتایبەت یەكێتی و گۆڕان بێت.


 ئەم وتانەى عومەر سەید عەلى لەمیانى وەڵامەکەى بۆ کۆسرەت رەسوڵدا هات و تیایدا رایگەیاندوە، مەترسی و ئاڵنگاریەكانی ناوچەكە و عیراق وادەخوازێت لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان، هەماهەنگ و هاوكاربین بۆ پەیڕەوكردنی چاكسازییەكی گشتگیر لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

دەقی وەڵامی پەیامەکە:
بەڕێز: كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەی پیرۆزبایی بەڕێزتان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینی گەیشتە دەستمان، زۆر سوپاست دەكەم و لای خۆماشمانەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین.
 ئومێدەوارم، ساڵی نوێ، ساڵی قوڵبونەوە و لێكتێگەیشتن و بەهێزبونی پەیوەندی سیاسیی سەرجەم لایەنەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و، یەكێتی و گۆڕان بێت بەتایبەت. مەترسی و ئاڵنگاریەكانی ناوچەكە و عیراق وادەخوازێت لە پێناو پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان، هەماهەنگ و هاوكاربین بۆ پەیڕەوكردنی چاكسازییەكی گشتگیر لەپێناو بەرژەوەندیەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
 عومەر سەید عەلی
 رێكخەری گشتی