خواردنی رۆژانەی خەیار چ بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟

تەندروستی

13/01/2020‌ 925 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەیار وەك میوە ئەژمار دەكرێت‌و سوودێكی زۆری بۆ جەستە هەیە، بۆیە خواردنی رۆژانەی گرنگە، بەتایبەتی بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆر لەئاو تێدا، كە جەستە لەوشكبوونەوە دەپارێزێت.

جەستە لەكێشەی نەخۆشییەكانی دەمارەكانی مێشك دەپارێزێت
شارپرێس:
خەیار فۆسفۆری تێدایەو ئەمەش لە مەترسی زۆری نەخۆشە دەمارییەكانی مێشك دەپارێزێت، بۆیە خواردنی خەیار وادەكات مێشكت سەرنجی باشتر و تیژتر بێت.

دەتوانێت خێراتر كێش داببەزێنێت
بڕی زۆری ئاو تێیدا یارمەتی دەدات زوو كێش كەم بكەیتەوە، هەروەها خەیار چەوری تێدان نییەو میوەیەكی كەم كالۆرییە، لەبەر ئەوە هەڵبژاردەیەكی باشە بۆ كەمكردنەوەی كێش.

كەمكردنەوەی مەترسی شێرپەنجە
خەیار دژە ئۆكاسن‌و دژە هەڵئاوسانی تێدایە لەپێكهاتەكەیدا و ئەمەش مەترسی  چەند جۆرێكی تایبەت لە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

هەرس باش دەكات
خەیار بری ڕیشاڵی گرنگی تێدایە لەگەڵ ئاودا، كە یارمەتی هەرس دەدات.

ڤیتامینەكان لەناو خەیاردا یارمەتی گەدە دەدات بەجوانی فرمانی هەرس جێبەجێبكات.

جەستە لەوشك بوونەوە دەپارێزێت
نزیكەی %٩٥ خەیار ئاوە، بۆیە بە بەردەوامی خواردنی ڕێژەی ئاو ڕادەگرێت.

جەستە ساف و درەوشاوە دەكات
هێشتنەوەی جەستە بە تەڕی وادەكات پیستیش جوان بمێنێتەوە، ڤیتامین B  و C  و مادە كانزایی وەك زینك، كە ئەمانە بۆ پێست باشن، مادە خۆراكییەكان لەناو خەیاردا یارمەتی پیست دەدەن، كە نەچێت بەتەمەندا.

قژ كەمتر دەوەرێت
ڤیتامین B لە خەیاردا زۆرە بۆ تەپڵی سەر و تەندروستی قژ، بیۆتین، ریبۆفلەڤین، نیاجین، ڤیتامین  B5،B6   وC  ، كە ئەمانە ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان هەیە لە گەشەكردنی قژ.

رێژەی شەكری خوێن ڕادەگرێت
ئەو پێكهاتانەی لەخەیاردایە یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی شەكری ناو خوێن دەدات.

هاوسەنگی كردنی هۆرمۆنەكان
فۆرسفۆر كلیلی مادە خۆراكییەكانە بۆ هاوسەنگكردنی  هۆرۆمۆنەكانی جەستە، كار لەسەر گلاندەكان دەكات و وادەكات هۆرمۆنەكان دەربدرێن بەباشی، خەیار %٤ فۆسفۆری تێدایە، كە ئەو بڕە پێوسیستەیە دەبێت لەرۆژێكدا مرۆڤ بیخوات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل