دابەزینی ڕێژەی خڕۆكەی لیمفیا لەجەستە مەترسیدارە

تەندروستی

15/01/2020‌ 287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێی پسپۆڕە دانیماركییەكان دەریدەخات، نزمبوونەوەی ڕێژەی خڕۆكەی لیمفیا لە خوێندا هۆكاری مردنی لەناكاوە.

گۆڤاری  Canadian medical association journal ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، خڕۆكەی لیمفیا لە كۆمەڵێك خڕۆكەی سپی پێكدێت، كە بەرپرسن لەوەی بەرگری جەستە بەهێز و خۆڕاگربێت. 

واتا خڕۆكەی لیمفیا بەدیواری یەكەم دادەنرێت دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەكان، بەتایبەتی شێرپەنجە.

كاتێك مرۆڤ تووشی نەخۆشییەكی ڤایرۆسی دەبێت خڕۆكەی لیمفیا لەخوێندا بەرزدەبێتەوە و لەهەمان كاتدا نیگەرانی لەلای نەخۆشەكە زیاد دەكات.

توێژینەوەیەكی نوێ، كە ماوەیەك پێش ئێستا لەلایەن پسپۆڕە دانیماركییەكانەوە ئامادەكرا، ئاشكرایكرد، بەرزبوونەوەی خڕۆكەی لیمفیا چەندێك جێگەی نیگەرانییە، نزمبوونەوەشی بەهان شێوە گرفت دروست دەكات، چونكە نزم بوونەوەی ئەو خڕۆكەیە مانای كەم بوونەوەی بەرگری جەستەیە و وا دەكات بە ئاسانی ڤایرۆس دزەبكاتە جەستەوە و هۆكاری مردنی لەناكاوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ