ئەگەری رووبەرووبوونەوەیەكی گەورە لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە میدیاکانەوە

19/01/2020‌ 2168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (ئۆراسیا ئیكسپرت)، دەقی چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ رۆژهەڵاتناسی بیلاروسی (سێرگی بۆغدان)، دەربارەی ئەگەری هەڵكشان لەنێوان تاران و واشنتۆن و ئاسۆكانی هاوكاری ئێران لەگەڵ یەكێتی ئابووری ئۆراسیدا.

بەپێی راپۆرتەكە، ساڵی 2020 سەرەتایەكی دراماتیكی بەلای تارانەوە دەستیپێكرد، كە كوشتنی قاسم سلێمانی و هێرشە پێچەوانەوەكەی ئێران بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا و كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە ئۆكرانییەكە، دۆخێكی نێگەتیڤی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست كرد، دیارە دیدارەكە سەبارەت بەم پرسانە دەخرێنە روو:

ئەگەری رووبەرووبونەوەی سەربازی نێوان ئێران و ئەمریكا لە كاتی ئێستادا چییە؟
بەبۆچوونی من، ئەوە روو نادات، چونكە وەڵامەكانی ئێران بۆ دروستكردنی وێنەیەك بوو تا هاووڵاتییە توڕەكانی لە نێو وڵاتدا ڕازی بكات. 

روونیشە ئەوان نیگەرانی ئەمریكا نین و پێویستیان بەوە هەبوو بەشێوەیەك لەئەمریكا بدەن تا لە گفتوگۆكانیاندا كێشەیان لەگەڵ ئەوروپییەكاندا بۆ دروست نەبێت.

پێشبینییەكانت بۆ ئێران‌و دۆخی دەوروبەری چییە؟
لەفێبرابەردا، هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئێران بەڕێوە دەچێت، كە پەیكەرێكی زۆر كاریگەرە، كێ زیاترین دەنگ بهێنێ كاریگەری زۆرتری لەسەر پرسەكان دەبێت، دوای نزیكەی ساڵێكیش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەنجام دەدرێت. 

لەڕووی پراكتیكییەوە روونە، كە پشتیوانانی لیبراڵییەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵ رۆژئاوا لە رووی سیاسیەوە مایەپوچ بوون. 

پێدەچێت ئەندامانی پەرلەمان بەرگری لە رێرەوی رادیكاڵی و شۆرشگێڕی بكەن، هەمان شتیش لەگەڵ سەرۆكدا دەبێت، كە دەكرێت تێبینی ئەوە بكرێت دۆخی ئێران لەم ساڵدا رووەو توندوتیژی بڕوات و لە مەترسیش بەدوور نابێت، بەڵام لەلایەكی ترەوە، نابێ زیادەرۆیی بكەین، و هەموو شتەكان لەسەر ئابوری سیاسی دەوەستێت.

كاریگەری ململانێی ئێستا چ كارێگەریەكی دەبێت لەسەر هاوكاری تاران لەگەڵ یەكێتی ئابوری ئۆراسیدا؟
بۆ ئەوەی یەكێتی ئابووری ئۆراسی هاوكاری لەگەڵ ئێراندا بكات، دەبێت ئەم پرسانە چارەسەر بكرێت، كە توانینی دانەوەی دراوەكا،. هیچ واقیعیش نییە ئەمە لە میانی بانكە سادەكانەوە بكرێت، چونكە هیچ كەسێك نایەوێت بەرانبەر سزاكانی ئەمریكا بوەستێت. 

لەسەرەتادا، پێویستە هەڵسوكەوت بە دۆلار نەكرێت و میكانیزمێك بۆ دانەوەی قەرزو دراوەكان بدۆزرێتەوە. پێش چارەسەركردنی ئەم دوو خاڵە، زۆر قورسە چارەسەری پرسی هاوكاریەكانی تر بكرێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا