بەڵگەیەكی نهێنی.. ئێران لەساڵی 2002ەوە چەكی ئەتۆمی بەرهەمهێناوە

لە میدیاکانەوە

20/01/2020‌ 2208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
بەڵگەنامەیەكی نهێنی، كە پێشتر نەبینراوە، ئەوە دەرەخات ئێران لە ساڵی 2002ەوە هەوڵی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی داوە.

لەبەڵگەكەدا هێڵی سەرەكی زانایانی ئێرانی دەرەخات بۆ پێشنیازكردنی "كلاوەی جەنگی" لەلایەن گەورەترین بەرپرسی ئەتۆمی ئێرانەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵكراوە.

دیكۆمێنتەكە وەك بەشێك لەو هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنەی سیخوڕانی ئیسرائیل تەماشادەكرێت، كە ساڵی 2018 كردییە سەر كۆمەڵگەیەك لەتاران، بەڵام ئێستا ئاشكرا دەكرێت.

بەپێی راپۆرتێكی دەیلی نیوز ئەو بەڵگەیە لەلایەن ئیسرائیلییەكانەوە گەیەنراوەتە هەواڵگری ئەمریكی و بەریتانی.

پلانی بەرنامەی ئەتۆمی، كە تەوەرەی سەرەكی راپۆرتەكەیە لەئایندەیەكی نزیكدا دەدرێت بەڕووی ئێراندا لەلایەن دەستپێشخەری هاوڕێیانی ئیسرائیل (FOII) دەخرێتەڕوو، كە ژماریەك دیپلۆماتكاری سیاسەتی دەرەوەن، وێرای ژمارەیەك لە سەرۆك و سەرۆكی وەزیرانی پێشوو.

بەڵگەنامەكە رۆژی 28 نۆڤێمبەری 2002 ی لەسەرە، كە دەڵێن لەرێگەی "گەوەر بەرپرسانی ئێرانییەوە داوادەكەن لە شارەزایان كە كلاوەی جەنگی جێگیربكەن لەسەر مووشەكەكان".

نامەكە لەلایەن -مۆشەن فەخریزادە- سەرۆكی بەشی زانستی ئەتۆمی لە ئێران-ەوە ئاراستەكراوە، كە تێدا هاتووە:"بەناوی خوا.. ئێستا پرۆسەی چارەسەركردنە...." لەكۆتایدا نووسراوە "تكایە، ئەم دەقی ئەسلییەی نامەیە ئەرشیف بكەن".

دوای پشكینینی ورد لەرێگەی بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیلەوە لەسەر ناوەڕۆكی ئەرشیفی ئێرانییەكان، نیشانی دەدەن، كە ئێران مەبەستی بووە بەشێوەیەكی تەواوی ببێت بە دەوڵەتێكی خاوەن ئەتۆمی، بۆیە دیپلۆماتكارەكان پێیانوایە ئەم بەڵگە بنەماكانی رێكەوتنی ئەتۆمی 2015 لەقدەكات كە هەریەك لە ئەمریكا و ئێران و بەریتانیا و فەرنسا و ئەڵمانیا و چین و روسیا گەیشتنە ئەنجامی رێككەوتن لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران.

پێش رێكەوتنی –پلانی كاری تێروتەواوی هاوبەش- ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاندووە، كە هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ گۆڕانی ئەتۆمی بۆ بواری جەنگی و چەك لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا.

بەڵام كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەموو ئەمانەی هەڵوەشاندەوە كاتێك دەریخست، كە هەواڵگریی ئیسرائیل بە شێوەیەكی چاونەترسانە لە شوێنێكی تاران گومانیانیان لەسەر پلانی ئەتۆمی ئێران هەڵماڵی و هەزاران مەلەف و وێنەیان لە گەنجینە پتەوەكانی ئێران چنگكەوتووە و وتیشی:"دەركەوت ئێران لە چوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەدا باراك ئۆباما-ی هەڵخەڵەتاندووە".

رێكەوتنی لۆزانی ئەتۆمی 2015 هەموو سزاكانی لەسەر ئێران هەڵگرت، بەڵام لەدوای دەستبەكاربوونی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ، لەساڵی 2018 ئەمریكا تاك لایەنە لە رێكەوتنەكە پەشیمان بۆوە كە پێدەچێت دوای دەستكەوتنی ئەم بەڵگانە بوبێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە هەفتەی پێشوو، هەر یەك لە ئەڵمانیاو فەرەنساو بەریتانیا ئیرانیان بەوە تۆمەتباركرد كە پێشێلكاری مەرجەكانی رێكەوتنەكەی كردووە. بەڵام كاردانەوەی ئێران بۆ ئەم سێ وڵاتە ئەوەبوو كە ئەمانە لە ناو گیرفانی ئەمریكان و گوێڕایەڵی ئەمریكان.

بەپێی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز، جۆن بیر وەزیری دەرەوەی پێشووی كەنەدا لە 2011 -2015، دەڵێت:"ئێران گەورەترین رێكخراوی ئیرهابییە لە جیهاندا".