دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتی دەوێت

تەندروستی

11/02/2020‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانكۆی پەنسلڤانیا ئاشكرایكرد گەیشتن بە دۆزینەوەی دەرزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتی زۆر لەوە زیاتر دەوێت، كە پێشبینی دەكرێت.

ئێلیزابێز ماكگرو، مامۆستا لەزانكۆی پەنسلڤانیا و سەرۆكی ناوەندی نەخۆشییە درمییەكان وتی: دۆزینەوەی دەرزی كوتان دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا كاتێكی زۆری دەوێت، بەڵام دۆزینەوەی ئەو جۆرە كوتانە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەكە زیاتر تەشەنە نەكات.

ماكگرۆ وتیشی: تا ئێستا هیچ كوتانێك دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام جۆرێك كوتان لەساڵی 2002 بۆ 2003 بۆ نەخۆشی "سارس" دۆزرایەوە، كە دەكرێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد، ڕێژەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەمترە لە ڕێژەی مردووانی ڤایرۆسی پێش كۆرۆنا، كە ژمارەیەكی زۆر لە جیهاندا تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.

دەسەڵاتدارانی وڵاتی چین ڕایانگەیاند: ڕێژەی مردووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 908 كەس و ڕێژەی تووشبووان سەروو 40 هەزار كەسە.

ڤایرۆسی سارس ڤایرۆسێكی هاوشێوەی كۆرۆنا بوو، كە لە ساڵانی 2002 بۆ 2003 بڵاوبووەوە، 774 كەسی لەسەرانسەری جیهاندا كوشت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ