شارپرێس:
شه‌وی ڕابردوو هێرشێكی موشه‌كی كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقیش ورده‌كاریی ئه‌و هێرشه ئاشكراده‌كات.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرشه موشه‌كیه‌كه بۆ نێو سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی هه‌بێت.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌دوای هێرشه‌كه 11 موشه‌كی نه‌ته‌قیو دۆزراوه‌ته‌وه، هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و موشه‌كانه‌ی به‌جێماون ده‌ستیپێكردوه.
سەربازگەى کەیوه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێیدا جێگیر كراون و لەمانگى ١١ى ساڵى رابردووش هێرش کرایە سەر ئەو سەربازگەیەو کارمەندێکى سەربازگەکە کوژرا.
ڕ . ج