تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی كیا

هەمەڕەنگ

15/02/2020‌ 371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە پێشانگای Auto Expo 2020 لە هیندستان، كۆمپانیای كیا بەشداری بە نوێترین ئۆتۆمبیلی خۆی كرد كە ناوی Sonet ە.

شارەزایان دەڵێن: ئەو ئۆتۆمبیلە نوێیەی كیا لە ڕووی تایبەتمەندییەوە هاوشانی ئۆتۆمبیلەكانی CRETA ی كۆمپانیای هیۆندای و Tiguan ی كۆمپانیای فۆڵكس واگنە.

ئۆتۆمبیلەكەی كیا بە شێوەیەكی جوان و سەردەمییانە و كەمەندكێش دروستكراوە، خاوەنی سەقفێكی ڕەشی پانۆرامییە، كە شێوەیەكی جوانی لەگەڵ ڕەنگی ئۆتۆمبیلەكەدا دروستكردووە.

ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی ویل كرۆمی 16 ئینجە و لە ڕووی پێشەوە كرانەوەی هەوایی هەیە، كە ئەو تایبەتمەندییە لە ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی CERATO دا هەیە.

سەبارەت بە بزوێنەریش ئۆتۆمبیلەكەش خاوەنی چەند جۆرە بزوێنەرێكی ئابوورییانەیە، یەكێیان بە فراوانی 1.2 لیتر و كێشی 83 ئەسپی، جۆرێكی تری بزوێنەری 1.4 لیتر بە كێشی 90 ئەسپ.

جۆرێكی تر بزوێنەری هەیە بەفراوانی 1 لیتر و كێشی 120 ئەسپ، هەروەها خاوەنی گێڕێكی ئۆتۆماتیكی شەش گێڕە.

بەپێی زانیارییە دزەپێكراوەكان ئۆتۆمبیلەكە نرخێكی گونجاوی دەبێت، كە لە 11 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ