بارزانی بەلێدوانەكانی دەیەوێت كاریگەری لەسەر پێكهێنانی حكومەت دابنێت

کوردستان

23/02/2020‌ 1672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەحمەد كینانی پەرلەمانتاری كوتلەی سادیقوون لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لێدوانەكانی ئەمدوایەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كە وتوویەتی كەركووك لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە داگیركراوە هەڵقوڵاوی بەرژەوەندییە كەسی و تایبەتییەكانییەتی بۆئەوەی لەو ڕێگایەوە گوشار بكات و چەند ناوێكی دیاریكراوە لە كابینەی داهاتووی حكومەیدا بسەپێنێت.

كینانی لەلێدوانێكدا دەشڵێت: ئەو لێدوانانە هەڵقوڵاوی بەرژەوەندییە تایبەتی و كەسییەكانی بارزانییە بۆ ئەوەی لە كابینەی داهاتوو بەسەرۆكایەتی عەلاوی چەند ناوێكی دیاریكراو بەسپێنێت.

پەرلەمانتارەكەی كوتلەی سادیقون جەختیكردووەتەوە، كە كەركوك شارێكی عێراقییەوە مەسعود بارزانی مافی ئەوەی نییە چارەنووسی دیاریبكات، ئەوەش دەڵێت: هاوبەشە سیاسییەكان رووگیر دەكات و پاڵیان پێوەدەنێت هەڵوێست لەدژی وەربگرن، لەبەر ئەوەی ئەگەر ئەو لێدوانانە دووبارە بكاتەوە ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق لاوازە و یاریكەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان دەتوانن دەستتێوەردان لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا بكەن.

مەسعود بارزانی لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ پێگەی "ئیندپێندنت عەرەبییە" باسی لەوە كردبوو، كە شاری كەركوك لەژێر داگیركاری سەربازیدایە و لەلایەن هیزەكانی حەشدی شەعبییەوە فەرمانڕەوایی دەكرێت ، هەروەك هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە ناكرێت تاسەر قبووڵ بكرێت دۆخەكە بەو جۆرە بەردەوام بێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی