بۆسكێتس ناڕازییە

وەرزش

26/02/2020‌ 573 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ناڕازییە لەشێوەی یاریكردنی یانەكەی لەخولی یانە پاڵەوانەكان.

بۆسكێتس لەمیانی لێدوانێكی وتی: شێوەی یاریكردنی ئێكە تەواو نییە، بەشێوەیەك چوار یاریزان لەهێڵی ناوەند هەیەو ئەوەش كێشە دروست دەكات.

ئەو یاریزانە وتیشی: ئەنجامی یارییەكان دیارە، كە شێوەی یاریكردنمان تەواو نییەو دەبێت كار بكەین بۆ چارەسەری ئەو كێشانە.

ئەو قسانە لەكاتێكدایە، كە یانەی بەرشەلۆنە شەوی رابردوو لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان رووبەڕووی یانەی ناپۆلی بووەو یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتایی هات.

هـ ـ ح