چارەنووسی خولی ئینگلیزی یەكلادەكرێتەوە

وەرزش

15/03/2020‌ 246 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد، كە رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو چارەنووسی خولی ئینگلیزی یەكلادەكرێتەوە.

پێگەی سكای نیوز بڵاویكردەوە، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاردراوە رۆژی پێنج شەممە كۆبوونەوەیەك لەنێوان یانەكانی ئینگلتەرا ئەنجامبدرێت.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە لەو كۆبوونەوەیە بڕیار دەدرێت چارەنووسی خولی ئینگلیزی چی بەسەر دێت‌و چ یانەیەك وەك پاڵەوان دیاری دەكرێت.

كۆبوونەوەكەش دوای ئەو كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەیە، كە بڕیارە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەبارەی چارەنووسی خولی یانەكانی ئەوروپاو یۆروپا لیگ ئەنجامی بدات.

ماوەیەكە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوەو بەو هۆیەشەوە، چەندین خولی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە راگیراوە.

هـ ـ  ح