مارسیلیا وادەی دەستپێكردنەوەی راهێنانەكانی رادەگەیەنێت

وەرزش

18/03/2020‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مارسیلیای فەرەنسی وادەی دەستپێكردنەوەی راهێنانەكانی راگەیاند، كە بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا راگیراون.

بەپێی بەیاننامەیەكی یانە فەرەنسییەكە، لەرۆژی دووی ئەم مانگەوە دەگەڕێنەوە بۆ راهێنانەكان‌و دەست بەمەشق دەكەن.

هەر بەپێی بەیاننامەكە، لەو وادەیە دەبێت سەرجەم یاریزانەكان ئامادەبن‌و دەست بەراهێنانی وەرزشی بكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەیەكە خولی فەرەنسی راگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبووەوە.

هـ ـ ح