ڤایرۆسی كۆرۆنا ئابووری جیهانی تاقیدەكاتەوە

مەلەفی تایبەت

21/03/2020‌ 700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لەگۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) بڵاوكراوەتەوە دەربارەی مەترسی قەیرانی ئابووری جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، كە تا ئێستا كەس هەستی پێنەكردووە.

بەپێی راپۆرتەكە، پەتای كۆرۆنا تەنیا هەڕەشە نییە بۆ سەر ژیانی خەڵك بەشێوەیەكی راستوخۆ، بەڵكو مەترسیشە لەمیانی هەرەسپێهێنانی دۆخی داراییان، تا ئێستا زیانی راستەوخۆ لەسەر كاری بازرگانی بووە و دەوڵەمەندەكانی جیهان پێوەی دەناڵێنن، بەڵام خەڵكی سادە ماوەیەكی تر هەست بە لێكەوتەكانی دەكەن. 

بەگوێرەی قسەی شارەزایان بەهێزیی قەیرانی ئەم ڤایرۆسە لەسەر ئابووری جیهانی زیاتر دەبێت لە قەیرانەكەی ساڵی 2008.

لەو بارەیەوە، بەرێوەبەری كارگێڕی شرۆڤی ستراتیژی لە (FBK Capital)  ئیگۆر نیكۆلایف وای دەبینیت، بەراوردی دۆخی ئێستا بە قەیرانی 2008 پاساوی خۆی هەیە و لەو كاتەداو ئێستاش ئێمە لە بەرانبەر قەیرانێكی ئابووری جیهانیداین، بەڵام قسەی ئێستا لەسەر سەرەتای پرۆسەكەیە. 

وتیشی: كەس نەیتوانیوە گەڕی گەشانەوەی ئابووری جیهانی هەڵوەشێنێتەوە، بە شێوەیەك دابەزین هەموو 7 بۆ 10 ساڵ روو دەدات، كەچی ئەمەیان كەمێك درێژ ترە.

نیكۆلاف باسی لەوەش كردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا نموونەییە لە گەمەی رۆڵ بینین بۆ قەیرانێكی نوێ و بە شێوەیەك ئابووری جیهانی ئامادەیە بۆ ئەو قەیرانە. 

لەو بارەیەوە دەڵێت: ئێستا بە راستی بڵق لە بازارەكان دروست بووە، پێنوێنی بورسەی مۆسكۆ لە ساڵی 2015ەوە دوو هێندە بووە، پێوێنی 500 S&P لە ساڵی رابردوو بە رێژەی 28% لەئەمریكا گەشەی كردووە و ناكرێت ئەم گەشەكردنە تا هەتایە بەردەوام بێت. 

هەروەها دەڵێت: كاتێك شتێكی خراپ روودەدات لەسەر ئاستی جیهان وەك ئەوەی ئێستا هەیە، ئەو كات هەموو شتێك هەرەس دەهێنێت لەماوەیەكی نزیكدا رووبەرووی سستی و پاشەكشە دەبینەوە و بەخێرایی ناتوانین لێی دەرباز ببین، كە باكگراوندی ئەم قەیرانە سنووردار نییە، بڕوام وایە دۆخەكە لە ساڵی 2008 زۆر مەرسیدار ترە.

بەبۆچوونی ناوبراو، ئەگەر سیناریۆیەكی گەش بین بەئامانج بگات و پێكوتە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرەی پێ بدرێت و پەتاكە پاشەكشە بكات، خەڵك حەزی بە گەشت كردن نابێت بۆ ئیتالیا و چین و بە ئاسانی و خێرایی دۆخەكە ناگەڕێتەوە كاتی جارانی، كە ئەو قەیرانە تا كۆتایی 2020 بەردەوام دەبێت و رەنگە هەندێكیش لە ساڵی 2021 بگرێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا