شارپرێس:
لەبەریتانیان ئەمڕۆ 87 حاڵەتی نوێی مردن بەڤایرۆسی كۆرۆان تۆماركرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بەریتانیا لەبەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند،"87 حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان تۆماركراوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە بۆ 422 كەس بەرزبوەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە،لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو هەزار و 427 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەوەش كۆی ژمارەی توشبوان لە بەریتانیا بۆ هەشت هەزار و 77 كەس بەرزبوەتەوە."
لەلایەكی دیكەوە، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئەو وڵاتەبڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو كۆنتڕۆڵكردنی زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه.