ترەمپ: توركیا و كوردانی سوریا رێككەوتن واژۆ دەكەن

جیهان

24/03/2020‌ 4260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، توریكا و كوردانی سوریا ئامادەن كە رێككەوتن واژۆبكەن

ئەمڕۆ سێشەممە  دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز ئاماژەی بەوەكردووە،  بەتوركیام وت لەگەڵ كورددا رێكبكەون و بگەنە ئاشتی، بەڵام ئەردۆغان و كوردیش ئەوەیان نەویست، لە كۆتاییدا ناوچەی بەناو ئارام دروستكرا، ئەوەی ماوەی دوو مانگە دروستكراوە".

هەر لەچاوپێكەوتنەكەی  ترەمپ باسیلەوەكرد، " كوردانی سوریا  و توركیادەستیانكرد بە شەڕ، دۆخەكە زۆر خراپ بوو، من و چەند وڵاتێكی دیكە دەستێوەردانمان كر و ئێستاش پێیان دەڵێم رێككەوتن ئیمزا بكەن، ئەوانیش دەڵێن بەڵێ رێكدەكەوین".

قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا دوای ئەوەدێت، لە كانونی یەكەمی 2019 سوپای توركیا هێرشیكردە سەر چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان و داگیریكرد.