سەرەڕای هەموو هەوڵەكان سوریا دابەش دەكرێت

مەلەفی تایبەت

25/03/2020‌ 5519 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزفیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پێنوێنەكانی سەر ئەمری واقیع، بەوەی رێككەوتن كراوە لەسەر دابەشكردنی سوریا بۆ چەند ناوچەیەكی هەژموندار.

بەپێی راپۆرتەكە، لەگەڵ رووبەرووبوونەوە سەربازییەكان لە ناوچەی ئیدلیب بۆ كەمكردنەوەی هەڵكشانەكان، كەچی مۆسكۆو ئەنقەرە پارێزگاریان لەسەر پەیوەندییە تەندروستەكەیان كردووەتەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە ئەمجارەیان، فەرماندە توركەكان گروپە توندڕەوەكانیان بەهێرشكردنە سەر ئێشكگرەكانیان تۆمەتبار كرد، كە ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن ئەنقەرەو مۆسكۆ لە دۆخی روبەروبونەوەوە بۆ لێكتێگەیشتن هەنگاو بنێن، هەردوولا هەستیان بەهێزەكانی یەكتری كردوەو لە بێ سوودی روبەروبونەوەی چەكداری تێدەگەن. 

لێرەدا ناكرێ تێبینی ئێران، كە پشتیوانی بەشارە ئەسەدە تێبینی وەستانی چالاكی سەربازی نەكات.

هێزە ئەمریكییەكانیش، كە بەسەر بیرە نەوتەكانی لای راستی فوراتدا زاڵن، تا رادەیەك لە چالاكییەكانیان خاو بونەتەوە و هەندێك زانیاریش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەو هێزانە ناوچە سنورییەكانی عێراقی نزیك لە سوریا بە جێدەهێڵن، ئەو ناوچانەی حەشدی شەعبی بەڕێوەی دەبەن.

بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەكان، گفتوگۆ تەلەفۆنییەكەی ئەم دوایەی نێوان ڤلادیمێر پۆتین و بەشار ئەسەد تۆمەتە باوەكانی دژی ئەنقەرە تێدا نەبووە (كە بە شێوەیەكی نایاسایی چۆتە ناوچەكانی باكوری سوریا). 

هەروەها رەخنەی كلاسیكیشیان لە واشنتۆن نەگرتوە بەوەی رۆژهەڵاتی فوراتیان داگیركردوەو نەوت و درامەتەكانی دەدزن.

بەمشێوەیە، پاڵپشت بەوانەی رودەدەن، دەكرێ باس لە گەیشتن بە رێككەوتنێك بكرێت تاكو سوریا بۆ ناوچەی چەند هەژمونێك دابەش بكرێت، دیمەشقیش هیچ بژاردەیەكی لەبەردەمدا نیە جگە لە قبوڵكردن.

بەڵام، زۆر قورسە پێشبینی ئەوە بكرێت ئەم دۆخەی ئێستا تاكەی بەردەوام دەبێت. تاكو ئێستا، بەڵگە نیە لەسەر ئەگەری هەڵكشان لە ئایندەیەكی نزیكدا، و ئەنقەرەو واشنتۆنیش پابەندن بە ئارامیەوە، سەرەرای چالاكیە سنوردارەكانی دیمەشق لەناوچەكانی باشوری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلب، و چالاكی گروپی دەریایی روسی لە نزیك كەنارەكانی سوریا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا