رۆناڵدۆ دەیەوێت یۆڤانتۆس جێبهیڵێت

وەرزش

25/03/2020‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی دەیەوێت لە ماوەی گواستنەوەكانی وەرزى داهاتوودا یانەكەی جێبهێڵت.

رۆژنامەی Diario Gol-ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە، دۆن دوو ئۆفەری لەبەردەمدایە بۆ جێهێشتنی یانەكەی لەم هاوینەدا، ئەوانیش یەكەم "پاریس سان جێرمان"ی فەرەنسیە، كە ئەو یانەیە دەیەوێت رایكێشێتە ریزەكانیەوە و شانبەشانی ئەستێرەی لاوی یانەكە كیلیان مباپێ‌ یاری پێبكات، لەكاتێكدا یانەكە ئامادەكاری دەكات بۆ دەستبەرداربون لە نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئۆفەری دووەم "مانچستەر یونایتد"ی ئینگلیزیە، رۆناڵدۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە سەردەمی رۆژە زێڕینەكانی لەو یانەیە، ئەو بژاردەیەش بەندە لەسەر تواناكانی مان یو لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.
گرێبەستەكەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یوڤانتۆس لەساڵی 2022 كۆتایی دێت و بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان یانە ئیتاڵییەكە لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2024 درێژبكاتەوە.