سزاكانی ڕوسیا بۆ ئەو كەسانەی یاسای كەرەنتینە دەشكێنن

تەندروستی

26/03/2020‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی دۆمای ڕوسی، گۆڕانكاری لە یاسای بەشی تاوانەكانی وڵاتەكەیدا، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتاكان دەكات.

پێشنیاركراوە، بڕی دوو ملیۆن ڕۆبڵ (2500 دۆلار) سزا بەسەر ئەو كەسانەدا بسەپێنێت، كە پێچەوانەی یاساكان دەكەن و دەبنە هۆی مردنی كەسێك

هەروەها پێشنیاركراوە ئەو كەسانە بۆ ماوەی 3 بۆ 5 مانگ لە بەرپرسیاری دوربخرێنەوە، یاخود بۆ ماوەی 5 مانگ زیندانی بكرێن.

ئەو كەسانەیش، كە كەرەنتینە دەشكێنن و لە ماڵەكانیان دێنە دەرەوە و دەبنە هۆی تووشبوونی زیاد لە كەسێك بۆ ماوەی 7 مانگ زیندانی دەكرێن.

سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا میحائیل میشۆستین، باسی لەوە كردووە ڕێكاری زۆر توندمان هەمبەر كەرەنتینەكردنی خەڵكی گرتووەتەبەر و سزامان بۆ ئەو كەسانە داناوە، كە پێشێلی یاساكان دەكەن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ