لەسلێمانی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچە دەكرێت

ئابوری

28/03/2020‌ 1547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسلێمانی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی موچە دەكرێت، كە بڕیارە لەرۆژی یەك شەممەوە دەستپێبكات.

لەو بارەوە دكتۆر سەباح هەورامی بەرێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە، كە تیمەكانی تەندروستیان راسپاردووە، دەست بەپاكردنەوەو دەرمانڕشتن بكەن لەناو بانكەكان.

سەباح هەورامی راشیگەیاند، جگە لەبانكەكان، بڕیاریانداوە لەدامودەزگاكانیش دەست بەپاكردنەوەو دەرمان رشتن بكەن.

هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێم خشتەی دابەشكردنی موچەی راگەیاندو بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم دامەزراوەكان بۆ مانگی دوانزە دابەشبكرێت.

هـ ـ ح