سلێمانی لەتێپەڕاندنی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیك دەبێتەوە

کوردستان

29/03/2020‌ 1077 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قایمقامییەتی ناوەندی سلێمانی داوا لەدانیشتوانی شارەكە دەكات، كە پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن، بۆ ئەوەی دووربن لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

قایمقامییەتی سلێمانی لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، قۆناغی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەكۆتایی نزیك بووەتەوە، بۆیە دەبێت خەڵكی پابەندی رێنماییەكان بن.

هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا بەتەواوی نزیكن لەوەی لەهەفتەی داهاتوو هەموو مەترسییەكان تێپەڕێنن‌و لەدوای ئەوەش قۆناغ بەقۆناغ ژیان بەرەو ئاسایی دەچێت.

دوو هەفتە دەبێت بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەسلێمانی‌و شارو شارۆچكەكانی تری هەرێم رێكاری تەندروستی گیراوەتە بەرە، كە تائێستا زیاتر لە 120 كەس تووشبوون‌و زیاتر لە 50 كەسیش لەنەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە.

هـ ـ ح