ڤایرۆسی كۆرۆنا بازاڕی نەوتی جیهان لە رەگەوە دەگۆڕێت

ڕاپۆرت

30/03/2020‌ 1139 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پاشەكشەیەكی نیمچە ئەستەمی لەسەر خواست بۆ نەوت و مەترسییەكانی زیانی بازاڕ بەرێژەی ١٢% ی خواست بەلای كەمەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی لەرادەبەدەری نرخی نەوت بەشێوەیەكی راستەوخۆ پێكەوە بەستراونەتەوە، كە رەنگە لە بەرانبەر ئاراستەی نوێی درێژ خایەن بین لەئابووری جیهانیدا.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، نرخی نەوتی جیهانی، پێچەوانەی تەندروستی و (نەخۆشی) ئابووری جیهانییە، كە لە ئابووری جیهانیدا نەوت بەم شێوەیە دابەش دەكرێت، نزیكەی چارەكێك لەبەرهەمەكەی لەلایەن پیشەسازی كیمیایی و پیشەسازی ترەوە بەكاردەبرێت، سەرەڕای دروست كردنی بینا، لێرەوە، تا ڕادەیەك گۆڕانكاری گرنگ روونادات.

بەرێگایەكی دراماتیكی زیاتر، كەرتەكانی گواستنەوەی گەشتیار رەفتار دەكرێت، كە فڕۆكەوانی جیهانی لە ئەمڕۆدا نزیكەی ٩%ی نەوت بەكاردەبات، ئۆتومبیلی تایبەتیش ٢٧%، ئەگەر كەمكردنەوەی دوولایەنە لەسەر خواست رووبدات لەم كەرتانەدا، مانای ئەوەیە ١٨% ی بەكاربردن لەبازاڕدا دەڕوات، واتە نزیكەی پێنج یەك و ئەگەر بێت و دابەزین لەم كەرتانەدا بە رێژەی سێیەك روبدات بەتەنیا، كە زۆریش نزیكە رووبدات، ئەوا زیانەكانی نەوت دەگاتە ١٢% یان كەمتر.

لەبارەی بازاڕی نەوتەوە، ئەمە كارەساتێكی گشتگیری لێدەكەوێتەوە و زۆربەی كۆمپانیاكانی نەوت و وڵاتە بەرهەمهێنەكان ناتوانن بەهیچ هۆكارێك لێی دەرباز بن.

پێدەچێ، دانان یان خەمڵاندنی ١٢-١٨% پاشەكشەی خواستی جیهانی لە سەرەتای مارس رووبدات، ئەمەش لەلایەن زۆربەی وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت ئاشكرایە، لەنێویاشیاندا روسیا. 

هەر بەهۆی ئەمەشەوە پێدەچێ هەڵسوكەوتی وەفدەكەی روسیا لە كۆبوونەوەی ئەم دوایەی ئۆپیك شایەنی لێكدانەوەیەكی عەقڵانی بێت.

لە واقیعدا، كاتێك بابەتەكە پەیوەستە بە دابەزینی خواستی جیهانی بە رێژەی ١٢% بەلای كەمەوە، كەواتە ئەمە بەنزیكەیی یەكسانە بەپشكی نەوتی روسیا لە بەرهەم هێنانی جیهانیدا. 

بەم شێوەیە، بابەتەكە ئاسانە: ئەگەر بازار پێنج یەكی خواست زیان بكات لە هەموو دۆخێكدا، ئەوا پەیوەست بوون بە رێككەوتنی ئۆپیكەوە چ نرخێكی دەبێت؟

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسوڵ رەزا