كچە ڕفێنراوێكی تری ئێزیدی لەكامپی هۆل دەدۆزرێتەوە

کوردستان

31/03/2020‌ 1739 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵی ئێزیدی لە هەرێمی جەزیرە بەهاوكاری لەگەڵ ئیدارەی كامپی هۆل لە رۆژئاوای كوردستان ناسنامەی ناسنامەی یەكێك لەكچە ئیزیدییەكانیان ناسیوەتەوە و رادەستی ماڵی ئێزیدییان كردووە.

ماڵی ئێزیدی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لیژنەی كاروباری فرێنراوان لە ماڵی ئێزیدی لە هەرێمی جەزیرە بەهاوكاری و هەماهەنگی ئیدارەی كامپی هۆل ناسنامەی یەكێكە لەكچە ئێزیدییە رفێنراوەكانیان لەكامپەكەدا ناسیوەتەوە.

لەبەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە لەدوای شەڕەكانی باغۆز و ئازادكردنی لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات، هەزاران كەس لە كەسانی مەدەنی و خێزانی چەكدارانی داعش لەگەڵ ژن و منداڵەكانیان روویان لە كامپەكە كرد، كە لەناویاندا كچان و ژنانی رفێنراوی ئێزیدی هەبوو.

ماڵی ئێزیدی لەبەشێكی تری بەیاننامەكەیدا رایگەیاند، ئەو كچە ئێزیدییەی ناسراوەتەوە ناوی لەیلا موراد عیدۆیە و تەمەنی ١٧ ساڵە ، لەئێستاشدا رادەستی ماڵی ئێزیدی لە هەرێمی جەزیرە كراوە تا لەدواتردا رادەستی كەسوكارەكەی بكرێتەوە.

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ دا ، رێكخراوی داعش پەلاماری قەزای شەنگال و ناحییە و گوندەكانی دەورەوبەریدا ، كە لەئەنجامی هێرشەكەدا و  بەپێی سەرچاوە نارەسمییەكان زیاتر لە هەزاران كەسیان لێكوژراو هەزاران كچ و ژن و منداڵی ئێزیدی ڕفێنرا و بیسەروشوێن كران .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی