دەستگیركردنی سەركردەیەكی داعش لەگەرمیان

کوردستان

04/04/2020‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاسایش گەرمیان، دەستگیركردنی بەرپرسێكی سەر بە داعشی راگەیاند.

لەو بارەوە بەرپرسی ئاسایشی گەرمیان، لیوا نەوشێروان ئەحمەد لە بارەی ئەو سەركردەییەی داعش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: ئەم داعشە لەگەڵ كۆمەڵێك چەكداری دیكە لە شەڕی دژبە پێشمەرگە بەشداری كردووەو بەر لە ھاتنی داعش پەیوەندیی ھەبووە بە رێكخراوی ئەلقاعیدە و لەگەڵ ھاتنەوە داعش بووە بە ئەندامی ئەو رێكخراوە و لە شەڕی كۆلاڵە و قەرەتەپە دژبە پێشمەرگە شەری كردووە.

مەحمود خورشید ناسراوە بە ئەبوعەلی لە ناوچەی جەبارە، كە لە ژێر كۆنترۆلی سوپای عێراق دایە، خۆی حەشاردابوو مانگێك لەمەوبەر بە پاسپۆرتی ساختە ھاتووە شارۆچكە رزگاری لە دەڤەری گەرمیان و دواتر لە لایەن ئاسایشی ناوچەكەوە دەستگیركراوە.

دەستگیركراوەكە تەمەنی ٥٢ ساڵە و خەڵكی گوندی عەرەب نشینی تاترانییەیە لە قەرەتەپە، كە ئەوە ١١هەمین بەرپرسی داعشە لەڵایەن ئاسایشی گەرمیانە دەستگیركراوە، ھەروەھا سێ لەو بەرپرسانەی دەستگیر كراون بە پلەی ئەمیری بوون‏‎.

هـ ـ ح