ئاماری نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران

جیهان

04/04/2020‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
د. كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ (24 سەعات) 2560 تووشبووی دڵنیایی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران تۆماركراوە و كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسەكەش، بۆ 55.743 كەس لەوڵاتدا بەرزبووەتەوە.

ئەو راشیگەیاند، بەگشتی لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 158 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی كۆچكردووانی ڤایرۆسەكەش لەئاستی وڵات بە 3.452كەس گەشتووە.

جیهانپور لەبارەی ئاماری چاكبووان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران ڕایگەیاند، 19.736 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.

هەروەك ڕوونیشیكردەوە، نزیكەی 4.103 بەهۆی دۆخی ناجیگیریان لە تووشبوون بەڤایرۆسەكە لەبەشی چاودێری چڕدا خەوێنراون، بۆیە لەگەڵ ئەوەی كە داوای زیاتر پابەندبوونی لە هاوڵاتیانمان دەكەین، هەروەها پێیان ڕادەگەیەن و جەختدەكەینەوە، پشكنینی سەرەتایی نەخۆشییەكە لەڕێگەی سیستەمی ئۆنلاین و ڕاوێژكارییەوە بۆ دڵنیابوون لەتەندروستی و پاكبوونیان لەڤایرۆسەكە ئەنجامبدەن.

وەرگێڕان: یاسین نادر