سوپای ئەمریكا بۆمبی ئەتۆمی نوێ رەوانەی ئەڵمانیا دەكات

مەلەفی تایبەت

09/04/2020‌ 2798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشی سوپا لە گۆڤاری " غازیتا رۆ" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەنگاوێكی پەنتاگۆن بە جێگۆڕكێكردنی بۆمبی ئەتۆمی نوێ بۆ ئاراستەكردن لەجۆری B61-12 .

بەپێی راپۆرتەكە، پەنتاگۆن پلان دادەنێت بۆ نوێكردنەوەی جبەخانەی ئەتۆمی لە ئەڵمانیا و جێگۆڕكێی بۆمبە نوێیەكان بە كۆنەكان، كە بۆمبە ئەتۆمییەكانی سەر چەكی ئاسمانی ئەمریكی، لە كاتی جەنگی ساردەوە لە ئەڵمانیا ماوەتەوە لە بنكەی "لوفتوافە" ی ئاسمانی.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسیدا بەم ستراتیژییەتە دەڵێن: بەكارهێنانی هاوبەش بۆ چەكی ئەتۆمی، ئەڵمانیاش بەوەی ئەندامی ئەو هاوپەیمانییەكەیە، پابەندكراوە بە بەشداری كردن لە بەرنامەی ئەتۆمی، ئەمەش مافی بەرلین زامن دەكات لە كاتی دەنگدانی پلانداناندا بۆ پرۆسەكانی ناتۆ لە بواری ئەتۆمیدا یاخود ئەنجامدانیدا.

لە بەرانبەردا، ئەڵمانیا بەڵێن دەدات فرۆكەی هەڵگری چەكی ئەتۆمی و یەدەگكردنی ئەم جۆرە چەكانە لە وڵاتەكەی فەراهەم بكات. 

هەرچی سەبارەت بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمییە، ئەوا سەرۆكی ئەمریكا بە تەنیا توانای ئەوەی هەیە فەرمان بدات بە بەكارهێنانی، هەروەها نیشانە ژمارەییەكان بنێرێت بۆ لادانی كڵاوە ئەتۆمییەكان.

لە ئەڵمایادا بەهیچ شێوەیەك رێگە بە كەسایەتییە یەكەمینەكان نادەن دەست لەم پرسانە وەربدەن، هەروەك شارەزاكانی روس لە بواری پلانی پرۆسەكانی هێزە ئەتۆمییە ستراتیژییەكان، كە وەڵامی پرسیارەكانیان داوەتەوە.

بەگوێرەی قسەی سەربازییە ئەمریكییەكان، بۆمبی ئەتۆمی ئاسمانی ئاراستەكراو  B61-12ی نوێ بەتەواوەتی لەگەڵ دیدگایان دێتەوە لە كەل و پەلە كەمهێزە ئەتۆمییەكان و هەندێك لە شرۆڤەكاران بەدوری دەزانن لە ٥ كیلۆ تۆن لە تی ئێن تی تێپەڕبكات.
 
لەگەڵ ئەوەی ئەم جۆرە لە چەكی ئەتۆمی زۆر وردە لە ئاراستەكردنی ئاسمانیدا، كەچی زۆر مەترسیدارە، بە نمرە یەكیش شارەزاكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن نمونەی ئەم كەل و پەلانە دژی ناوەندی سەركردایەتی ژێر خانی سەربازی و حكومی دوژمنەكانی ئەمریكا بەكاردەهێنرێن.

رەنگە ئەم جۆرە بۆمبانە لە ئایندەدا لە میانی مللانێی سەربازیی ناوخۆدا دژی ركابەرە نا ئەتۆمیەكانی ئەمریكا بەكاربهێنرێت، واتە واشنتۆن و پەنتاگۆن پلان دادەڕێژن بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی، و هیچ حسابێك بۆ ئەگەری وەڵامدانەوە ناكەن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا