شارپرێس:
جینین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگه‌یاند، "ناتوانین بڵێین کە رێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە بودجەی فیدراڵی، نەوت و دابەشکردنی داهاتەکان ئه‌نجامدراوه".
جینین بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق له‌ڕێگه‌ی كۆنفرانسی ڤیدیۆییه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد و ڕایگه‌یاند، "عێراق سەرجەم ئەو پارانەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان ده‌ینارد وه‌ستاندووه، ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر مووچەی کارمەندە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان".
بلاسخارت وتیشی، "له‌كاتێكی گونجاو‌دا نه‌بوو كه عێراق بڕیاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی داوه".
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "گفتوگۆکان لەنێوان بەغدا و هەولێر بەردەوامن، به‌ڵام تائێستا ناتوانین بڵێین کە رێککەوتنێکی کۆتایی لەنێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە بودجەی فیدراڵی، نەوت و دابەشکردنی داهاتەکان هەیە".
ڕ . ج