شارپرێس:
راپۆرتێك دابەزینی نرخی یاریزانانی جیهانی ئاشكراكرد، كە بۆ میدیاكان ئەو راپۆرتە بەچاوەڕواننەكراو لێكدراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتەكە، نرخی لیۆنێل میسی 175 ملیۆن یۆرۆ بووە، كە ئەو یاریزانە تەمەنی 32 ساڵەو تەنیا نۆ مانگ گرێبەستی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە ماوە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، نرخی میسی ئێستا بەرێژەی 23,2 % دابەزیوەو گەیشتووەتە 134 ملیۆن یۆرۆ.
هەروەها نرخی نیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، كە تەمەنی 28 ساڵەو سێ مانگ گرێبەستی ماوە دابەزیوە بۆ 175 ملیۆن یۆرۆ.
هـ ـ ح