سه‌رمایه‌دارێكی میسری پێشبینیده‌كات نرخی نه‌وت بگاته 100 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت.
نه‌جیب ساویرس، سه‌رمایه‌داری میسری ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 18 مانگی داهاتوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان، ده‌گاته‌وه به 100 دۆلار، ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت دوای ئاسایبوونه‌وه‌ی دۆخی وڵاتان له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ساویرس سه‌رجه‌م ئه‌و پێشبینیانه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه پێیانوایه له‌مساڵدا نرخی نه‌وت له 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك و 50 بۆ 55 دۆلار بۆ هه‌ربه‌رمیلێك له ساڵی 2021 جێگیرده‌بێت.
ڕ . ج