مارتینیز گرێبەستەكەی نوێكردەوە

وەرزش

21/05/2020‌ 200 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی بەلجیكا رایگەیاند، گرێبەستی راهێنەری ئیسپانی‌و هەڵبژاردەی وڵاتەكە رۆبەرتۆ مارتینیزی نوێكردووەتەوە.

یەكێتییەكە راشیگەیاند، مارتینیز گرێبەستەكەی تا كۆتایی وەرزی 2022 بەردەوام دەبێت‌و هەردوولاش لەو بارەوە گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.

مارتینیز لەساڵی 2016 راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەلجیكای وەرگرت‌و لە ساڵی 2018 لەمۆندیالی روسیا ئەنجامی باشی بەدەست هێنا كە ئەویش پلەی سێیەمی بوو.

مارتینیز سەرەتا لەیانەی سوانزی سیتی دەستی بەكاری راهێنەرایەتی كردو وەك یەكێك لەباشترین راهێنەری جیهان دەستنیشان دەكرێت.

هـ ـ ح