ئۆتۆمبیلە نوێیە زرێپۆشەكەی بیلاڕوس

هەمەڕەنگ

21/05/2020‌ 1241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای PSVT بیلاڕوسی، پارچەكانی ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی "بوران"ی كۆكردەوە، كە كۆمپانیای "ڕیدا" لە شاری نیژنی نۆڤگۆرۆد دیزایینەكەی بۆ داناوە.

لەسەر داوای وەزیری بەرگری بیلاڕوس، پێنج نموونە لەم ئۆتۆمبیلە زرێپۆشە ئامادەكران.

پشتەوەی ئۆتۆمبیلیكی جوڵاوە و جێگیر نییە، دەتوانرێت سندوقەكەی لاببرێت و زرێپۆش لە جێگەی دابنرێت، هەروەها دەتوانرێت سندوقەكە لاببرێت و بكرێت بە پیك ئەپ و جێگەی 6 كەسی لێدەبێتەوە و دەتوانرێت فراوان بكرێت بۆ جێگەی 10 كەس.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە 4.4 لیترە و كێشی 147 ئەسپی هەیە، هەروەها خاوەنی گێڕێكی خێرای میكانیكی 6 گێڕە.

تانكی بەنزینەكەی دەكرێت فراوان بكرێت بۆ 105 لیتر، ئۆتۆمبیلەكە دەتوانێت 95 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا ببڕێت و بۆ هەر كیلۆمەترێك 15 لیتر بەنزین دەسوتێنێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ