ئافرەتێك دوای 18 سەعات لەگیان لەدەستدانی زیندووبووەوە

تەندروستی

21/05/2020‌ 906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، خانمێكی ٤٢ ساڵی خەڵكی لورستانی رۆرژهەڵاتی كوردستان دوای ١٨ سەعات لە مردنی و بردنی بۆ ساردخانە زیندووبووەو برایەوە بۆ نەخۆشخانە .


عەبدولرەززاق شەهبازی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی زانستە پزیشكییەكانی لورستان ڕایگەیاند، خانمە ٤٢ ساڵەكە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە مردنی راگەیەنرابوو، بۆ ئەوەش گواسترابووەوە بۆ ساردخانەی بەهەشتی خوڕماوای لورستان .

ناوبراو وتیشی: كاتێك پزیشكی داد بۆ پشكنینی تەرم و دەركردنی مۆڵەتی ناشتن دەچنە ئەوێ تووشی سەرسووڕمان دەبن، كە دەبینن ئەو خانمە هەناسە دەدات.

شەهبازی باسی لەوەش كردووە دوای ئەوە تیمی پزیشكی گەیشتوونەتە ساردخانەكە و كاری فریاگوزاریان بۆ خانمەكە كردووە و زیندووبووەتەوە .

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكانی ئەو نەخۆشخانە جەختیكردووەتەوە، كە ئێستا ئەو خانمە ٤٢ ساڵە لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید مەدەنی خەوێندراوە و دۆخی ئاسایی هەیە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی