شارپرێس:
جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، كاره‌سات ڕوو له عێراق ده‌كات.
جه‌واد موسه‌وی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ڕێكاره خۆپارێزی و ته‌ندروستییه‌كان دژی كۆرۆنا نه‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌وا له 10 ڕۆژی داهاتوودا سیستمی ته‌ندروستی عێراق هه‌ره‌سده‌هێنێت".
جه‌واد موسه‌وی وتیشی، "ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌ندێك ناوچه درۆیه‌كه و هیچی تر، هه‌روه‌ها هیچ سودێكی نییه و ده‌بێت قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی ڕابگه‌یه‌ندرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ڕێكاری خۆپارێزی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر، ئه‌وا عێراق به‌گشتی و شاری به‌غدا به‌تایبه‌تی ڕوبه‌ڕوی كاره‌سات ده‌بێته‌وه.
ڕ . ج