كازمی: ئێستا کاتی کردارە و ئەم حکومەتەش بەرهەمی کاردانەوەی خەڵکە

عیراق

21/05/2020‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، روبەرووی ئاڵەنگاری مەترسیداری داعش دەبینەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی  لەمیانی سەرپەرشتیکردنی یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای هەماهەنگی نێوان شارەکان ئامانجی حکومەتەکەی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان راگەیاند. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسیلەوەكردووە، ئێستا کاتی قسەکردن نیە، بەڵکو کاتی کردارە و ئەم حکومەتەش بەرهەمی کاردانەوەی خەڵکە." 

رونیشیكردووەتەوە، یەکەم ئامانجی حکومەت دۆزرینەوەی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ئەو قەیرانە ئابورییەی کە مێژوی عێراق بەخۆیەوە نەبینیوە و بۆ ئەو مەبەستەش 

كازمی جەختی لەوەشكردووەتەوە، کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان ئامانجێکی دیکەی حکومەتەكەیەتی، چونکە زیاتر لە دەیەیەکە عێراقییەکان بەدەست نەبونی ئاسایشییەوە دەناڵێنن.