شارپرێس:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تـــــا ٣١ی ئایار درێژکردەوە.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٥/٣١ درێژکردەوە
بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
س.هـ